AP ١٤٠٢ گوڵان ٤ ١٢:٠٤

سبەینێ لە موسکۆ؛

کۆبوونەوەی ئەمنیەتی تورکیا، ئێران، رووسیا و سووریا بەڕێوەدەچێت

کۆبوونەوەی ئەمنیەتی تورکیا، ئێران، رووسیا و سووریا بەڕێوەدەچێت

لە درێژەی ڕەوتی ئامادەکردنی بەستێنەکان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان تورکیا و سووریا بڕیارە سبەینێ کۆبوونەوەی ئەمنیەتی تورکیا، ئێران، رووسیا و سووریا بەڕێوەبچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سبەینێ سێ شەمە کۆبوونەوەی ئەمنیەتی لە نێوان وڵاتانی سووریا، تورکیا، ڕووسیا و ئێران بە ئامادەبوونی وەزیرانی بەرگری و بەرپرسانی ئەمنیەتی و هەواڵگری لە مسکۆی پایتەختی رووسیا بەڕێوەدەبرێت.

ئەم کۆبوونەوە چوار لایەنە بەشێکە لە رەوتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی تورکیا و سووریا بە نێوبژیوانی ئێران و رووسیا .

دانوستان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە ، یەکەم جار 28ی دیسەمبەری 2022 بە ئامادەبوونی وەزیرانی بەرگری ئەم چوار وڵاتە دەستیپێکرد.

News ID 45784

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha