AP ١٤٠٢ گوڵان ٢ ٢١:٠١

رێبەری باڵای شۆڕش:

قورئان موسڵمانان لۆمە دەکات لە پەرتەوازەیی/ ئوممەتی ئیسلامی بە یەکگرتن خەیراتی زیاتریان بۆ دەبێت

قورئان موسڵمانان لۆمە دەکات لە پەرتەوازەیی/  ئوممەتی ئیسلامی بە یەکگرتن خەیراتی زیاتریان بۆ دەبێت

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێ ان وتیان: ئەگەر ئوممەتی ئیسلامی کە لە عالەمدا پەرتەوازەن یەکبگرن خەیراتی زیاتریان دەستدەکەوێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری باڵای ئێران لە دیداری ژمارەیەک لە خەڵک، بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی وڵات و باڵوێزەکانی وڵاتانی ئیسلامی بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان ، جەختیانە کردە سەر پێویستی زەرووری و حاشاهەڵنەگری ئوممەتی ئیسلامی .

وتیشیان: رژێمی زایۆنی رووی لە توانەوە ناوە و هێزی بەرگری کەم بۆتەوە و ئەمەش لە بەرەکەتی بەرخۆدان و خۆراگری گەل و گەنجانی فەلەستینی روویداوە و ستراتێژی ئەمڕۆی جیهانی ئیسلام دەبێ فوکووس بکاتە سەر بەهێز کردنی هۆکا انی خەبات لە ناوخۆی فەلەستین.

ئایەتوڵا خامنەیی بە ئاماژە بە کێشەکانی وڵاتانی ئیسلامی لەوانە شەڕ و ناکۆکی ، بەندیواری، هەژاری و نەبوونی پێشکەوتنی زانستی، وتیان: ئەگەر بە فەرمانی قورئانی یەکگرتوویی لە دەوری رێسمانی ئیلاهی کردار بکرێت، جیهانی ئیسلام بە دوو میلیارد حەشیمەت و بەدەستەوە بوونی هەستیارترین ناوچەکانی جوگرافیای جیهان دەتوانێ لە ڕێگای چارەسەریی کێشەکان هەنگاو هەڵبێنێت.

هەروەها ئایەتوڵا خامنەیی پرسی فەلەستینی بە یەکێک لە بنەمایی ترین پرسەکانی جیهانی ئیسلام ناوبرد و بە ئاماژە بە توانەوەی بەرەبەرەی رژێمی داگیرکەر رایانگەیاند: ئەم لەناوچوونە کە چەندین ساڵە دەستیپێکردووە ، ئێستا خێراتر بووە و جیهانی ئیسلام دەبێ لەم دەرفەتە گەورە کەڵک‌وەرگرێت.

زیادیشیان کرد: پرسی فەلەستین نەک تەنیا ئیسلامی بەڵکوو مرۆڤیە و ڕێپێوانی دژە زایۆنی رۆژی قودس لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپایی دەرئەنجامی ئاشکرابوونی رۆژ لە دوای ڕۆژی جەنایەتەکانی زایۆنییە داگیرکەرەکانە.
ئەوەشیان وت کە دۆخی ئەمڕۆی وڵاتی داگیرکراو دەیسەلمێنێت ، هەر ێەندازە بەرخۆدان و خۆراگری گەلی فەلەستین لە ناوچە جۆراوجۆرەکان زیاتر بێت، ڕژێمی ساختە لاوازتر دەبێت.

زیادیشیان کرد: چەندین دەیە لەمەوپێش بێن گۆرین لە دامەزرێنەرانی رژێمی ساختە وتبووی ئەگەر هێز و توانای رێگری ئێمە کۆتایی بێت، ئێمە لەناو دەچین و ئێستا بە بەرەکەتی فیداکاری گەنجانی فەلەستینی جیهان دەبینێت کە خەریکە ئەمە روو بدات.

News ID 45766

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha