AP ١٤٠٢ گوڵان ١ ٠٧:٤٣

ئەمیر ئێرانی هەواڵی دا؛

هۆشداریی هێزی دەریایی ئەرتەش بە ژێردەریایی ئەتۆمی ئەمریکا لە تەنگەڵانی هورموز

هۆشداریی هێزی دەریایی ئەرتەش بە ژێردەریایی ئەتۆمی ئەمریکا لە تەنگەڵانی هورموز

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش لە هۆشداریی ژێردەریایی فاتحی ئەو هێزە بە ژێردەریاییەکی ناڤۆکی ئەمریکا بە ناوی فلۆریدا لە تەنگەڵانی هورموز هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئەمیر دەریاوان ئێران فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران بە ئاماژە بە هۆشداریی و ناسینەوەی ژێردەریایی ئەمریکی لەلایەن ئەو هێزەوە، ڕایگەیاند: ئەو ژێردەریاییە لە بێدەنگی تەواو و لە ژیر ئاوەوە خەریکی نزیک بوونەوە بە تەنگەڵانی هورموز بوو کە لەلایەن ژێردەریایی تەواو ئێرانی و خۆجەیی فاتێحەوە بینرا و ناسرایەوە و ناچاری کرد تا ژیر دەریایی ئەمریکی بێتە سەر ئاو و ڕێگای تەنگەڵانەکە لە سەر ئاوەوە تێبپەڕێنێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو ژێر دەریاییە تا ڕادەیەک بە ئاوە نیشتمانییەکانی ئێران نزیک بووبووەوە هەر بۆیە هۆشداریی پێویست درایە ئەو ژێردەریاییە و لەگەڵ سکۆرتێک ڕێگای خۆی گۆڕی و درێژەی دایە ڕێگاکەی.

ئێرانی جەختی کرد: ئەمریکییەکان ئەبێ شی بکەنەوە کە بۆچی لە ڕێگایەکی گرینگی دەریایی یاساکانیان شکاندووە و هۆشداریی ئەم دواییەی هێزی دەریایی ئێران بە ئەمریکا ئەوەیە کە ئەبێ لەمەوبەدوا پابەندەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بن.

News ID 45753

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha