AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٢٩ ٠٨:٣١

ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای یەکێتی ڕایگەیاند:

هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی سەختی داراییدا تێدەپەڕێت

هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی سەختی داراییدا تێدەپەڕێت

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی ڕایگەیاند: لە ئێستادا هەرێم بە دۆخێکی سەختی داراییدا تێدەپەڕێت و پێویستە بە خێرایی دەرچەیەک بدۆزرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حاکم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی ڕایگەیاند، لە ئێستادا هەرێم بە دۆخێکی سەختی داراییدا تێدەپەڕێت و پێش ئەوەی قەیرانی موچە سەرھەڵبدات پێویستە بە خێرایی دەرچەیەک بدۆزرێتەوە.

حاکم قادر دواتر باسی دۆخی دارایی هەرێمی کرد و جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە پێویستە بە خێرایی دەرچەیەک بدۆزرێتەوە، ئەگەرنا مانگی داهاتوو حکومەت ناتوانێت موچە بۆ فەرمانبەران دابینبکات، بۆیە دەبێت فشار لە بەغدا بکرێت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان پێکەوە بە یەک دەنگ بەرگری لە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم بکەن".

News ID 45718

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha