AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٢٨ ١٠:١٠

ئاژانسی هەواڵی فەرمی دەوڵەتی سووریا؛

ئەمریکا نەوتی سووریا دەدزێت و دێنێرێتە هەرێمی کوردستان

ئەمریکا نەوتی سووریا دەدزێت و دێنێرێتە هەرێمی کوردستان

ئاژانسی هەواڵی "سانا"ی سوریا رایگەیاند ئەمریکا رۆژانە چەندین تانکەر نەوتی هەرێمی کوردستان ئەدزێت و دەیباتە باکووری عێراق.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هئزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لە سووریا نەوتی کێڵگەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا دەدزن و ڕەوانەی باکووری عێراقی دەکەن.

سانا لە راپۆرتێکدا نووسیویەتی: لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا هێزەکانی داگیرکەری ئەمریکا سەدان تۆن نەوتی سوریایان لە کێڵگەکانی جەزیرە دزیوە.

هەروەها ڕایگەیاندووە "کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا کە پێکهاتبوون لە 44 تانکەری پڕ لە نەوتی دزراو لە کێڵگەکانی ئەلجەزیرە، لە ڕێگەی دەروازەی نایاسایی ئەلمەحمودییەوە بەرەو بنکەکانی خیان لە باکووری عێراق رۆشتوون”.

سووریا تا ئێستا چەندین جار رایگەیاندووە کە ئەمریکا بە هاوکاری هەسەدە ئەم کارە دەکات.

News ID 45708

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha