AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٢٥ ١٠:٠٣

ویلایەتی:

فەلەستین پرسی هاوبەشی هەموو ئازادیخوازەکانی جیهانە

فەلەستین پرسی هاوبەشی هەموو ئازادیخوازەکانی جیهانە

عەلی ئەکبەر ویلایەتی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ویڕای بانگهێست کردنی خەڵکی ئێران بۆ بەشداری لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس جەختی کرد: ئەمڕۆ دیکە پرسی فەلەستین، پرسی ناوچەیی و تەنانەت جیهانی ئیسلام نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی بە بۆنەی ڕۆژی قودس بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکوێڕای بانگهێشت کردنی خەڵکی ئێران بۆ بەشداری لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس جەختی کرد:

ئەمڕۆ دیکە پرسی فەلەستین، پرسی ناوچەیی و تەنانەت جیهانی ئیسلام نییە بەڵکوو پرسی هاوبەشی هەموو ئازادیخوازەکانی جیهانە.

کاریگەری قووڵی ڕوانگە و هزری بەرخۆدان لەسەر گەلانی موسڵمان بووە هۆی پێکهێنانی شەپۆلی نوێی بێداری ئیسلامی لە جیهان و یەکگرتوویی زیاتری وڵاتانی موسڵمانی ناوچەکە لە بەرانبەر ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی و ئەوە نیشانەی گۆڕینی هاوکێشەی هێز لە نێوان بەرەی بەرخۆدان و بەرەی ئیستکبار.

ئێمە گوتمان بیست و پێنج ساڵی دیکە نابینن، خۆیان پەلەیان کرد، دەیانەوێت زووتر لەناو بچن.

وێڕای ئارەزووی قبووڵی نوێژ و ڕۆژووەکانتان، داوا لە خەڵکی ئێران کە بەردەوام لە ڕیزی مافخوازی و دادپەروەرییەوە بوون دەکەیەن تا بە بەشداری لە ڕۆژی قودس دوژمنانی شۆڕشی ئیسلامی بێ هیوا بکەن.

News ID 45666

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha