بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی بە بۆنەی ڕۆژی قودس بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکوێڕای بانگهێشت کردنی خەڵکی ئێران بۆ بەشداری لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس جەختی کرد:
ئەمڕۆ دیکە پرسی فەلەستین، پرسی ناوچەیی و تەنانەت جیهانی ئیسلام نییە بەڵکوو پرسی هاوبەشی هەموو ئازادیخوازەکانی جیهانە.
کاریگەری قووڵی ڕوانگە و هزری بەرخۆدان لەسەر گەلانی موسڵمان بووە هۆی پێکهێنانی شەپۆلی نوێی بێداری ئیسلامی لە جیهان و یەکگرتوویی زیاتری وڵاتانی موسڵمانی ناوچەکە لە بەرانبەر ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی و ئەوە نیشانەی گۆڕینی هاوکێشەی هێز لە نێوان بەرەی بەرخۆدان و بەرەی ئیستکبار.
ئێمە گوتمان بیست و پێنج ساڵی دیکە نابینن، خۆیان پەلەیان کرد، دەیانەوێت زووتر لەناو بچن.
وێڕای ئارەزووی قبووڵی نوێژ و ڕۆژووەکانتان، داوا لە خەڵکی ئێران کە بەردەوام لە ڕیزی مافخوازی و دادپەروەرییەوە بوون دەکەیەن تا بە بەشداری لە ڕۆژی قودس دوژمنانی شۆڕشی ئیسلامی بێ هیوا بکەن.
Your Comment