بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەویە دراوسێکانی ئەفغانستان بە بەشداری لە کۆبوونەوەی چوار قۆڵی ئێران، چین ، ڕووسیا و پاکستان ڕوانگەی ئێرانی سەبارەت بە هاوکارییە ناوچەییەکان سەبارەت بە ئەفغانستان شرۆڤە کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران نیگەرانی لە تیرۆریزم و توندڕەوی و سیاسەتە هەڵەکانی ئەمریکالە بەردەوام بوونی گەشەی تیرۆریزم و نائەمنی لە ئەفغانستان دەربڕی و زیادی کرد: ئەفغانستان پێویستی بە دەستێوەردانەکانی ئەمریکا و ڕۆژاوا نییە بەڵکوو پێویستی بە هاوکاری و ڕێگاچارەی ناوچەیی هەیە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕاشیگەیاند: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەرپرسیارن هەم وەکوو داگیرکەری ئەو وڵاتە بۆ ماوەی بیست ساڵ و هەم وەکوو ئەندامی نەتەوەیەکگرتووەکان وەڵامدەری دۆخی ئێستای ئەو وڵاتە بن.
Your Comment