AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ١٦ ٢٢:٤١

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیداری شاعێر و مامۆستایانی وێژە:

شەهید فەخری زادە بەڕاستی پاک بوو و خودا پاداشتەکەی دایەوە

شەهید فەخری زادە بەڕاستی  پاک بوو و خودا پاداشتەکەی دایەوە

ڕێبەری ئێران لە دیدار لەگەڵ کۆمەڵێک لە شاعێران و مامۆستایانی وێژە وتی: شەهید فەخری زادە بە ڕاستی پاک بوو و خودا پاداشتەکەی دایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە شەوی لەدایک بوونەوەی حەزرەتی ئیمام حەسەن کۆمەڵێک لە شاعیران و ئەهلی فەرهەنگ و مامۆستای وێژە بوونە میوانی ئایەتوڵڵا خامنەیی.

ڕێبەر لە ئەو دیدارەدا وتیان: شەهید فەخری زادە بەڕاستی پاک بوو و خودا پاداشتەکەی دایەوە؛ بەڵام شێوەی مەرگی کەسانێک وەکوو فەخری زادە جێگای داخە، ئەبوا هەر ئەو جۆرە کە حاج قاسم لە ئەم دنیا ڕۆیشت، بڕۆشتبا.

ئایەتوڵا خامنەیی بە جەخت لە سەر زەروورەتی پاراستنی سەرمایە و جەوهەرعی شێعری فارسی لە سەردەمە دژوارەکانی مێژووی ئێران ڕایانگەیاند: ئێستاش وەک سەردەمی موغولەکان هێرش دەکرێتە سەر گەلی ئێران ئابلۆقەی دەوا و دەرمان و ڕێگری لە پێدانی دەرزی بە بیانووی جۆراوجۆر نمونەی دیکەن لە هێرشی رۆژاوا دژی ئێران.

راشیانگەیاند: ئەوانە ئەگەر دەیانتوانی کارێک بکەن کە ئێرانی ئیسلامی و خەڵک خواردنیان دەست نەکەوێت ، درێخیان نەبوو و ئەو کارەیان دەکرد.

هەروەها بە ئاماژە بە رۆڵی کاریگەری ژن لە سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی و قۆناغەکانی دواتری. وتیان: رۆژاواییەکان رقیان لە ژنی ئێرانییە و بە درۆ خۆیان بە لایەنگری ئازادی و مافی ژنان دەردەخەن.

ئەوەشیان وت کە رۆژاوا لە بنەڕەتدا دوژمنی مافی مرۆڤە ولایەنگری داعش و بە زیندوویی سووتاندن و خنکاندنی مرۆڤەکان یان پشتیوانی لە مونافقین و سەدامدیان جەنایەتی غەزە و فەلەستین بینرا.

زیادیشیان کرد: پاکترین گەنجانی ئێمە وەکوو ئارمانرعەلی وردی و روحوڵا عەجەمیان بە شکنجە و هاندنی میدیایی رۆژاواییەکان کوژران.

News ID 45575

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha