AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ١٦ ٠٨:٥٤

دوای هێرشی شەوانەی داگیرکەران بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا؛

بەرخۆدان: شەڕ ڕوو دەدات/ دوژمنی ئیسرائیلی بەهاکەی دەدات

بەرخۆدان: شەڕ ڕوو دەدات/ دوژمنی ئیسرائیلی بەهاکەی دەدات

دوای هێرشی سەربازانی ئیسرائیلی بۆ سەر نوێژخوێنەکان لە مزگەوتی ئەقسا، گرووپەکانی بەرخۆدان لە بانگهێشتنامەیەکەدا ئامادەباشیان ڕاگەیاند؛ زیاتر لە 100 فەلەستینی بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین بەرەبەیانی چوارشەممە ڕاپۆرتی دا لە سەروبەندی جێژنی پسخ، جووەکان کە لە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممەوە دەست پێدەکات، هێزەکانی پۆلیسی ئەو ڕژێمە لە هەوڵێکی ئامانجداردا بە هێرش بۆ سەر ژنان و پیاوانی نوێژخوێن لە مزگەوتی ئەلقبلی لە مزگەوتی ئەقسا بەدوای دەرکردنی نوێژخوێنەکان لە دەڤەری ئەو مزگەوتەن.

لە هەمان پێوەندیدا، سەرچاوە فەلەستینییەکان لە ڕوودانی ئاگربڕ لە ناو هۆڵی پێشووی مزگەوتی ئەقسا بەهۆی هاویشتنی گازی فرمێسک ڕێژی سەربازانی ئیسرائیلی بۆ ناوەوە هەواڵیان دا.

سەرچاوەفەلەستینییەکان ڕایانگەیاند کە بە هۆی هێرشی سەربازانی ئیسرائیلی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا تا ئێستا زیاتر لە سەد کەس بریندار بووە و بە پێی ڕاگەیاندنی پۆلیسی ئیسرائیل دەیان فەلەستینی دیکەش دەستگیر کراون.

دوابەدوای ئەو هێرشە بەرەی گەل بۆ ئازادی فەلەستین، جەهادی ئیسلامی، بەرخۆدانی ئیسلامی و حەماس لە بەیاننامەی جودادا وێڕای ئیدانە کردنی ئەو هێرشە ڕایاگەیاند کە ئەو جەنایەتە بێ وەڵام نابێت و بە هەموو توانەوە لە ڕۆژانی داهاتوودا بەرەوڕووی ئیسرائیل دەبینەوە و بە دڵنیاییەوە بەهاکەی دەدەن

News ID 45567

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha