AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ١٥ ٠٩:٥٢

لە سووریا؛

ئەمریکا پاگەندەی کوشتنی سەرکردەیەکی داعشی بڵاو کردەوە

ئەمریکا پاگەندەی کوشتنی سەرکردەیەکی داعشی بڵاو کردەوە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند: لەئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا خالید ئەحمەد حبوری سەرکردەی باڵای داعشیان لە سوریا کوشتوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا ئەو تیرۆریستەی کە کراوەتە ئامانج، ناوی ناوی خالد ئەحمەد جبوری بوە و بەرپرسی پلاندانان بوە بۆ هێرشەکانی داعش لە ئەوروپا و پەرەپێدانی پەیکەری سەرکردایەتییەکەی ئەو رێکخراوە تیرۆرستیە.

بەبێ ئەوەی وردەکاری شوێنی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکە ئاشکرابکات، باسی لەوەشکردوە، لەم هێرشەدا هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی نەکوژراوە و بریندار نەبووە.

لەلای خۆیەوە، مایکل ئیریک کوریلا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا بڵاویکردۆتەوە، "هەرچەندە داعش لاوازكراوە، بەڵام هەڕەشەی لەناوچەكەدا ماوە".

باسی لەوەشکردوە، "داعش هێشتا لەتوانایدایە لەناوچەکە ئۆپەراسیۆن بکات و ویستی ئەوەی هەیە هێرشەکانی لەدەرەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئەنجامبدات، بەڵام کوژرانی خالید عاید ئەحمەد جبوری بەشێوەیەکی کاتی توانای داعش بۆ ئەنجامدانی هێرشی دەرەکی پەکدەخات".

ئەوەشی ئاشکراکردوە، لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە عێراق و سوریا بەردەوام دەبین لەروبەڕوبونەوەی تیرۆر.

News ID 45555

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha