بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە عبرییەکان ئەمڕۆ دووشەممە ڕاپۆرتیان دوای لابردنی وەزیری شەڕی ئیسرائیل و توند بوونەوەی دۆخەکە لە سەرتاسەری شارەکانی ناوچە داگیرکراوەکان، سەرۆکی ناوەندە زانکۆییەکان و هەروەها یەکێتی کرێکارییەکان ئەمڕۆ دووشەممە بە دەرکردنی بانگهێشت نامەیەک بە ئیدانە کردنی بەرنامەی چاکسازی دادوەری نتانیاهۆ، داوای داخستنی چالاکی زانکۆکان و دامەزراوە ئابوورییەکانیان کرد.
لە هەامن پێوەندیدار سەرلەشکەر ئیال زەمیر، بەرپرسی گشتی وەزارەتی شەڕی ئەرتەشی ئیسرائیل دوای توند بوونەوەی دۆخەکە لە تێلاڤیڤ دوابەدوای لابردنی وەزیری شەڕ لەلایەن نتانیاهۆوە، بە داخستنی بەرنامەی کاریی دیدارەکانی خۆی لەگەڵ بەرۆرسانی ئەمریکی لە واشنتۆن گەڕایەوە بۆ ئیسرائیل.
Your Comment