مێژووی 10 هەزار ساڵەی ئیسلام ئاوای ڕۆژاوا/ سروشتی دڵڕفێن و دەفرایەتی گەشتیاری

ئیسلام ئاوای ڕۆژاوا دووەمین گەورە شاری پارێزگای کرماشانە کە مێژووی 10 هەزار ساڵە و دەفرایەتی سەرەنجڕاکێشی باشی گەشتیاری هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسلام ئاوای ڕۆژاوا یەکێکەلە شارە مێژووییەکانی ئێران کە لە 60 کیلۆمەتری باشووری ڕۆژاوای کرماشان هەڵکەوتووە کە هاوسنووری خانەقین و مەندەلی لە عێراقە.

مێژووی ئەم شارە دەگەرێتەوە بۆ دە هەزار ساڵ لەمەوپێش و لە لێکۆڵینەوە کۆنینە ناسیەکاندا لە هەڵکۆڵینی ناوچەی مابدەشت نیشانەی نیشتەجێ بوونی مرۆڤ لە سەد هەزار ساڵ لەوەپێش دەرکەوتووە.

مێژووی 10 هەزار ساڵەی ئیسلام ئاوای ڕۆژاوا/ سروشتی دڵڕفێن و دەفرایەتی گەشتیاری

ئیسلام ئاوای رۆژاوا 200 ئاسەواری کۆنینەی هەیە

ئیسلام ئاوای ڕۆژاوا ئاسەواری کۆنینەی ناسراو و تۆمار کراوی زۆری هەیە و گەشتیارانی زۆر سەردانی دەکەن .

تەپۆڵکەی مێژووی چەقا گاوانە لە ناوەڕاستی شار مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەفت هەزار ساڵ لەمەوپێش . تەپۆڵکەی قەڵاشیان، قەلا چەر. تەپۆڵکەی چقت چەنگا و تەپۆڵکەی فیرووز ئاوا شوێنی سەردانی گەشتیارانن.

مێژووی 10 هەزار ساڵەی ئیسلام ئاوای ڕۆژاوا/ سروشتی دڵڕفێن و دەفرایەتی گەشتیاری

ئاتەشگەی مێژوویی ئیسلام ئاوا

ئیسلام ئاوای رۆژاوا سێ ئاتشگەی هەیە بە ناوەکانی شیان، پەلەنگەرد و میل میلگە کە پەرەستگەی سەردەمی زەرتەشتیەکان بووە و ئێستا بووەتە شوێنی سەردانی گەشتیاران.

ناوچەی گەشتیاری و سروشتی

سەراوی هەرسم، سەراوی گاو رەوانی، سەراوی کەمرە، سەراوی شیان، بەنداوی شیان، ناوچەی گەشتیاری ناو دۆڵی مەنسووری، تاڤگەی زۆر سرەنجراکێشی سەنبۆقە لە گوندی ڕەش شێخە، گەلال ڕەش، تەراب و دار بادام، دۆڵی ئیسماعیل بەگ ناوچەی سروشتی و گەشتیاری ئیسلام ئاوای ڕۆژاوایە.

News Code 45456

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha