AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ١ ١٦:٣٩

ڕێبەری باڵای ئێران:

پشتیوانی ئاشکرا لە بەرەی بەرخۆدان دەکەین/ بە هیچ لەونێک لە شەڕی ئۆکراینا بەشدار نین

پشتیوانی ئاشکرا لە بەرەی بەرخۆدان دەکەین/ بە هیچ لەونێک لە شەڕی ئۆکراینا بەشدار نین

ڕێورەسمی دیدار لە گەڵ رێبەری باڵای ئێران لە مەشهەد دەستیپێکرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ئەمرۆ سێ شەمە دەیان هەزار کەس لە زیارەتکاران و خەڵکی مەشهەد لە بارەگای ئیمام ڕەزا لە مەشهەد چاویان بە ئایەتوڵا خامنەیی کەوت.

رێبەری جەختیان کرد بۆ گۆرانکاری لە خاڵە خەوشدارەکانی کۆمەڵگای ئێران و نیزامی ئیسلامی پێویستمان بە متمانەبەخۆی نەتەمەیی و وریایی هەیە.

وتیشیان : گەورەترین خاڵی لاوازی وڵات، ئابوورە و گەورەترین کێشەی ئابووریش، خاوندارێتی لەڕادەبەری دەوڵەتە. دەوڵەت دەبئ دەستێوەردان کەم کاتەوە و چاودێری زیاد کات.

ڕێبەری باڵای ئێران زیادیان کرد: رۆژاواییەکان گوشاریان هێنا کە ئێران پەراوێز بخەن بەڵام دەرئەنجامەکە پێچەوانە بوو. لە گەڵ ئەورووپا قار نین، هەر کامیان کە کوێرکوێرانە شوێن سیاسەتی ئەمریکا نەکەون، ئامادەین لەگەڵیان کار بکەین.

ئەمریکاییەکان وتیان گوشاری ئابووڵی لە سەر ئێران بێ وێنەیە؛ بە هەموو درۆزنیەکەوە، ئەمەیان ڕاست بوو.

گەلی ئێران زللەی لە هەموو ئەو کەسانە دا کە لە بشێوییەکانی ئەم دواییەدا هاندران ، لە داهاتوویشدا زللە لە هەموو دوژمنەکانی ئێران دەدەن.

بە ڕاشکاوی رادەگەینین کە پشتیوانی لە بەرەی بەرخۆدان دەکەین بەڵام لە شەڕی ئۆکراینا دا بەشدار نین

News ID 45445

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha