AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٢٨ ١٢:٢٢

لە ڕەوتی سەفەر بۆ بەغدا؛

شەمخانی لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی خۆی دیداری کرد

شەمخانی لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی خۆی دیداری کرد

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران چەند خولەک پێس ئێستا لەلایەن هاوتا عێراقییەکەیەوە پێشوازی لێکرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان عەلی شەمخانی، نوێنەری باڵای ئایەتوڵڵا خامنەیی و سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بە چوونی بۆ بەغدای پێتەختی عێراق، لەلایەن هاوتا عێراقیەکەیەوە پێشوازی لێکرا.

شیاوی ئاماژەیە، دەریاوان عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 28 ی ڕەشەممە و لە درێژەی شوێنگیری ستراتیژی دیپلۆماسی دراوسێیەتی، بەرەو پێتەختی عێراق کەوتە ڕێ. لە ئەو سەفەرەدا، سەرۆکی گشتی بانکی ناوەندی، جێگری ئابووری وەزارەتی دەرەوە و ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوە لە کاروباری بواری کەنداوی فارس، شەمخانی هاوڕێی دەکەن.

ئەو سەفەرە لە سەر داوای قاسم ئەعرەجی هاوتا عێڕاقییەکەی شەمخانی ئەنجام دەدرێت و لە ئەو سەفەرەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سیاسی و ئابووری حکومەتی عێراقیش دایدار و گفتوگۆ دەکرێت.

لە ئەو سەفەرەی شەمخانیەدا، بەڵگەی هاوکاریی هاوبەشی ئەمنیەتی کە چەندین مانگ لەسەری گفتوگۆ کراوە، واژۆ دەکرێت.

News ID 45427

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha