بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چالاکانی سیاسی و ئەندامانی پارتی سۆشیاڵی هەژاران، ئەسەپە، فیدراسیۆنی ئەنجومەنی گەنجانی سۆسیالیست و مەجلیسی ژنانی سۆسیالیست دوێنی بە کۆبوونەوە لە بەردەم دادگای ئەستەنبۆڵ لە ناوچەی خاغلایان، داوای ئازادی چالاکانی کورد و ئەندامانی دەستگیر کراوی ئەو پارت و گرووپە سیاسیانەیان کرد.
چەند ڕۆژ پێش لە 12 ی مارس هێزەکانی پۆلیس بە هێرش بۆ سەر ماڵی چالاکانی سیاسی و ئەندامانی ئەسەدە و سەگەدەفە لانیکەم 9 کەسیان دەستگیر کرد. بە پێی ڕاپۆرتی مێزۆپۆتامیا، ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی و ئەندامانی ئەو پارت و ڕێکخراوە سیاسیانە دوێنێ بە کۆبوونەوە لە بەردەم دادگای چاغلایان کە بڕیار بوو چالاکانی سیاسی دەستگیر کراو لەوێ بچنە دادگا، داوای ئازادی بەپەلەی دەستگیرکراوەکانیان کرد.
هێزەکانی پۆلیس هێرشیان کردە سەرئەو کۆبوونەوە و زۆربەی خۆپیشاندەرەکانیان بە تێهەڵدانەوە دەستگیر کرد. لانیکەم 20 کەس لە خۆپیشاندەرانی گەنج دەستگیر کراون و هێشتا لە شوێنی هێشتنەوەیان هیچ ئاگادارییەک لەبەردەست نییە.
Your Comment