بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەوتی عێڕاق، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێڕاق لە وتارەکانیدا بە ئاماژە بە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستان جەختی کرد: ڕۆڵی سەردار سولەیمانی لە ئەو بارەوە زۆر بەرچاوە.
ناوبراو لە درێژەدا نووسی: ڕێککەوتنێک کە لە ئەم دواییەدا لە پەکین لە نێوان ئێران و عەرەبستان ئەنجام درا ڕیشەی مێژوویی هەیە و زۆر کەس لە ئەو ڕێكکەوتنە ڕۆڵیان هەبووە، ڕێککەوتنێک کە دەتوانێت نەک هەر ڕواڵەتی ناوچەکە بەڵکوو جیهانیش بگۆڕێت.
عەبدولمەهدی زیادی کرد: من لە ساڵی 2019 سەفەرێکی فەرمین بۆ چین هەبوو و پێش لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی فەرمی ئەو وڵاتە سەردار شەهید سولەیمانی پێوەندی پێمەوە گرت و وتی کە دەتوانی بچیتە عەرەبستان؟ من وتم بۆ؟ وتی بۆ ناوبژیوانی نێوان ئێمە و عەرەبستان و ئەوە بابەتێکی بەپەلەیە. من وتم دوای گەڕانەوەم بۆ بەغدا دەچمە عەرەبستان.لایەنی چینیشم لە ئەو داواکارییە ئاگادار کردەوە.
ناوبراو نووسی: ئەو بابەتانەی کە سەردار سولەیمانی داوایکارییەکانی ئەوە بوو: ئێمە دەتوانین لە ڕێگای دەوڵەتی یەکگرتوویی نەتەوەییەوە قەیرانی یەمەن چارەسەر بکەین، پێشوازی دەکەین لە پێوەندی عەرەبستان و عێراق، گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە پێچەوانەی وڵاتانی دەرەوەی ناوچەکە، ئاسانە. بەڵێن بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان بۆ ماوەی 10 ساڵ، ڕێزی بەرانبەر، دەستەبەر کردنی ئاسایشی دەریاوانی لە کەنداوی فاسر، دەستخستنی ڕێکاری هاوبەش لە سووریا و لیبیا و ناوچەکانی دیکە، کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە.
Your Comment