بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، ئێسحاق هرتزوگ سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی کە لە ڕۆژانەی دواییدا قسەکانی لەسەر قەیران لە ئەو ڕژێمەی دووپات کردووەتەوە جارێکی دیکە وتی: کێشەکانی ئێستای ئیسرائیل لەسەر چاکسازی یاسا مەترسییەکی گەورەیە بۆمان.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئەو کێشەگەلە دەتوانێت پاشهاەتی دیپلۆماتیک، ئابووری، کۆمەڵایەتی و ئەمنیەتی مەترسیداری بۆ ئیسرائیل بەدواوە بێت.
هێرتزۆگ دانی پێدانا: ئیسرائیل لە دۆخێکی خراپ و قەیراناویدایە. پێکدادانە ناوخۆییەکان ئێمە دابەش دەکات.
هێرتزوگ خەڵکی ئیسرائیلی خستە بەردەنگەوە و وتی: من ناڕەزایەتی، نیگەرانی و ترسی ئێوە سەبارەت بە چاکسازی دادوەری دەبینم. ئەوە دەتوانێت ئێمە بەرەو لێوارێکی دژوار ببات یان ئەوەی کە لە ڕێغای ڕێککەوتنەوە بگەینە ڕێکارێک.
بۆچوونی ئێوە