بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەداحسێن مالیکی بە ئاماژە بە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستان، ڕایگەیاند: دەستپێکردنەوەی پێوەندی ئێران و عەرەبستان دوای تێپەڕینی 7 ساڵ، کاریگەری زۆر ئەرێنیی لە هاوکێشەکانی سیاسی، ئەمنیەتی و ئابووری دوو وڵاتەکە و ناوچەکە دەبێت.
ناوبراو وتیشی: بەدڵنیاییەوە براوەی ئەو ڕێککەوتنە جیهانی ئیسلامە، چونکوو ئەو دوو وڵاتە لە ناوچەکە و جیهانی ئیسلام کاریگەرن و لە مێژەوە پێوەندیان پێکەوە هەیە.
ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس سەبارەت بە کاریگەرییەکان ڕێكکەوتنی ئێران و عەرەبستان جەختی کرد: ئەو بابەتە ئەوەندە گرینگە کە خێرا لەسەر هاوکێشەی دراو و پرسی سیاسی کاریگەری دانا و بووە هۆی توڕەیی زایۆنی و ئەمریکییەکان.
نوێنەری خەڵکی زاهیدان لە مەجلیس درێژەی دا: هەر چەندە وڵاتانی ئیسلامی و ناوچەکە وەکوو ئێران و عەرەبستان لێک نزیک ببنەوە، چی دیکە چەرمەسەری خەڵکی یەمەن، ئەفغانستان و سووریا و عێڕاق نابینین، لەبەر ئەوەی کە چی دیکە کەشێک بۆ جەولانی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە ناوچەکە و دەستێوەردانەکانی ئەوان و ئیسرائیلییەکان نامێنێت.
ناوبراو وتیشی: بەرپرسانی عەرەبستان جودا لە ئەوەی کە ئیسرائیل و ئەوانە لەسەر ڕووخانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانن، چ دەڵێن هەوڵەکانی خۆیان بردە پێشەوە. لەبەر ئەوەی کە ئیسرائیلیەکان لە وڵاتانی ئیسلامی بەردەوام بەدوای ئاژاوەنانەوەن، لە ئەوەی کە ئێران و عەرەبستان لێک نزیک بووەنەتەوە زۆر نیگەران و تووڕەن. ئەمریکییەکانیش زۆر تووڕەن و دەڵێن ئێران و عەرەبستان نابێت لێک نزیک ببنەوە، نابێت چین ببێتە ناوبژیوانی ئێران و عەرەبستان و تەنانەت نابێت ئێران و چین لێک نزیک ببنەوە.
بۆچوونی ئێوە