AP ١٤٠١ ڕەشەمە ١٨ ٠٩:٤٣

مرال ئاکشنر:

هەدەپە جێگایەکی لە ریزی ئۆپۆزیسیۆنی شەش قۆڵی تورکیا نییە

هەدەپە جێگایەکی لە ریزی  ئۆپۆزیسیۆنی شەش قۆڵی تورکیا نییە

مرال کاشنر ڕایگەیاند کە بە هیچ لەونێک لە هاوپەیمانی )گەل( جێگایەک بۆ دانوستان لەگەڵ هەدەپە نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مرال ئاکشنر ڕێبەری پارتی باشی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە هیچ جێگایەک بۆ پاتی دیمۆکراتیکی گەلان لەسەر مێزی هاوپەیمانی ئۆپۆزیسیۆنی شەش قۆڵی بوونی نییە.

ئاکشنر لە بەشێک لە لێدوانەکەیدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵ تورک کە زیاتر لە دوو کاتژمێری خایاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی بە کردنەوەی گوفتمانێک لە تورکیا تۆمەتبار کرد کە بە پێی ئەوە هەموو کوردەکان ئەندامی پەکەکە دێنە ئەژمار.

ناوبراو لە درێژەدا بە وتنی ئەوەی کە هەدەپە لە سەر کورسی ئۆپۆزیسیۆنی شەش قۆڵی ئامادە نابێت و ئەندامی هاوپەیمانی گەل نییە، وتی: هەبوونی گفتوگۆ لەگەل پارتێک لەگەڵ ئەوەی کە لەگەڵی هاوپەیمانی بکەیت زۆر جیاوازە.

News ID 45323

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha