AP ١٤٠١ ڕەشەمە ١٠ ٠٧:٣٧

لە دیدار لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران:

کرووسی بەخشینی گشتی ڕێبەری باڵای ئێرانی بەرز نرخاند

کرووسی بەخشینی گشتی ڕێبەری باڵای ئێرانی بەرز نرخاند

سەرۆکی مەکۆی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دیدار لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران بەخشینی گشتی ئەم دواییەی ڕێبەری باڵای ئێران بۆ تۆمەتبارانی نائارامییەکانی بەرز نرخاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەبدوڵاهیان لە دووەمین ڕۆژی ئامادەبوونی لە ژێنێڤ، لە گەڵ سابا کرووسی، سەرۆکی مەکۆی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دیدار و گفتوگۆی کرد.

لەم دیدارەدا کرووسی سپاس و پێزانینی ئێرانی کرد بە بۆنەی میوانداریی کردنی زیاتر لە 5 میلیۆن ئاوارەی ئەفغانی سەرەڕای کێشەکانی ئێران بە هۆی گەمارۆ. هەروەها هیوای خواست دانوستان و گفتوگۆی نێوان لایەنەکانی بەرجام بە زووترین کات بگاتە ئەنجام. وتیشی بەرجام لە بەرژەوەندی ئاشتی و ئاسایشی جیهانە.

کرووسی هەروەها عەفو و بەخشینی گشتی ڕێبەری باڵای ئێران بۆ تۆمەتباران و دەستگیر کراوانی نائارامییەکانی ئەم دواییەی ئێرانی بەرز نرخاند.

لای خۆیەوە ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە شەڕی ئۆکراینا جەختی کرد کە تاران ڕێز لە یەکپارچەیی وڵاتان دەگرێت و سەرلەبەری تۆمەتەکان لەبارەی بەکارهاتنی درۆنی ئێرانی لەو شەڕەی بەدرۆخستەوە.


News ID 45248

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha