بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزاد شەریفی وتی: لە پێشانگای نێودەوڵەتتی گەشتیاری تاران کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی نووسینگەی خزمەتگوزاری مەسافرەتی سلێمانی بۆ ناساندنی دەفرایەتییەکانی پارێزگای ئیلام و گەشەی هاوکارییەکان بەڕێوە چوو.
ناوبراو وتی: کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی نووسینگەی گەشتیاری سلێمانی بە ئامانجی یارمەتی بە گەشە، دروست کردن و پاراستنی هەلی کار لە بواری گەشتیاری ناوخۆیی و تۆڕی گەشتیاری عێراق بەڕێوە چوو.
شەریفی زیادی کرد: ناساندنی شوێنە گەشتیارییەکانی ئیلام، کەڵکوەرگرتن لە دەفرایەتی بازاڕی عێراق بۆ گەشەی گەشتیاری پارێزگا بەتایبتی گەشتیاری تەندروستی لە ئامانجەکانی دیکەی ئەو پێوەندییە دوولایەنەیە.
ناوبراو وتیشی: هاتنی گەشتیاران بۆ پارێزگای ئیلام جگە لە ناساندی شوێنە مێژووییەکان و پیشەی دەستی، بۆ کەتی تایبەتی سوودهێنەرە.
Your Comment