به راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، شه‌وی ڕابردوو ڕێوڕه‌سمی پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵات به باشترین ئه‌کته‌ری فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی مسکۆ له تاران و به‌شداریی هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماکاران به‌ڕێوه‌چوو.
فه‌رهاد ئه‌سڵانی له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا وتی: خۆشحاڵم که له سه‌روبه‌ندی ۵۰ ساڵیدا ئه‌م شانازیه‌م وه‌ده‌ست هێنا و توانیم خه‌ڵاتێکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وڵاته‌که‌م وه‌رگرم.
فه‌رهاد ئه‌سڵانی ساڵی ۱۳۴۵ له شاری بیجاڕی پارێزگای کوردستان له دایک بووه و دواتر چووه‌ته تارانی پایته‌خت و ساڵی ۱۳۷۲ی هه‌تاوی بۆ یه‌که‌م جار هاته سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی و به هونه‌ری خۆی توانی ناوبانگ ده‌ر بکات و تا ئیستاش جه‌ندین خه‌لاتی بردووه‌ته‌وه.
Your Comment