تورکیا بنکەیەکی سەربازیی لە ئەدلەب چۆڵ کرد/ تەقینەوە لە دەرعا سێ برینداری لێکەوتەوە

لە حاڵێکدا کە سەرچاوەکانی هەواڵ لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە دەرعا لە باشووری سووریا بە سێ بریندارەوە هەواڵیان دا، هەواڵنێری ئەلمەیادنین ڕاپۆرتی دا کە تورکیا یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی خۆیی لە ئەدلەب چۆڵ کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵنێری ئەلمەیادین لە سووریا ڕایگەیاند کە تورکیا یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی خۆیی لە گوندی فستوون لە باشووری گەورەڕێی ئێم 4 لە ئەدلەب چۆڵ کردووە.

ئەو هەوڵەی تورکیا لە حاڵێکدایە کە دوای هەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ نزیک کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ سووریا، دیمەشق مەرجگەلێکی لەوانە کۆتایی هێنان بە داگیرکاری سووریا بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ تورکیا ڕاگەیاندووە.

لە گۆڕانکارییەکی دیکەدا هەواڵدەری فەرمی سووریا لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی ئەلزاحیە لە ڕۆژاوای دەرعا هەواڵی دا و زیادی کرد کر لە ئەو تەقینەوە سێ کەس بریندار بوون.

News Code 44986

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha