بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە تویتەرەکەیدا بە ڕەت کردنەوەی بڵاو کردنەوەی هەواڵی دۆزینەوەی چەکی نێردراوی ئێرانی بۆ یەمەن لەلایەن هێزە تایبەتەکانی فەڕەنساوە لەلایەن، وتی: ئەو دەستە تۆمەتانە بە ئەنگێزەی سیاسی و ناونیشانی هەڵە بە ڕای گشتی جیهان دێتە ئەژمار.
ناوبراو وتی: وڵاتگەلێک کە بە شێوەی ئاشکرا و لە چوارچێوەی دانوستانی سەربای لە ڕێگای فرۆشی چەک و یارمەتی هەواڵگری بە وڵاتانی هێرشبەر بۆ سەر یەمەن و یارمەتی بە ستەم لە دژی خەڵکی ئەو وڵاتە دەستێوەردان و بەرپرسیارێت یڕاستەوخۆیان هەیە، لە پێگەیەکدا نین کە تۆمەت لە کەسانی دیکە بدەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: ئەو وڵاتانە باشتر وایە لە جیاتی دانی ناونیشانی هەڵە و هەڵاتن لە ژێر باری بەرپرسیارێتی خۆیان لە شەڕی سەپێندراو لە دژی خەڵکی ستەملێکراوی یەمەن، هەرچی خێراتر کۆتایی بهێنن بە ڕوانگەی بەرژوەندی خوازانەی خۆیان لە شەڕی ستەمکارانە.
Your Comment