بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،فازڵ میرانی به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌دوای ته‌واوبونی مه‌راسیمێك بۆ یادی 34 ساڵه‌ی كۆچی دوایی ئیدریس بارزانیی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان، سه‌باره‌ت به‌هۆكاری ناكۆكی نێوان پارتی و یه‌كێتی قسەی کرد.
وتی: "خۆزگه بمزانیایه ناكۆكیه‌كانی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر چین، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی بزانم ناكۆكیه‌كان ئه‌وه‌نده ناهێنن له‌سه‌ریان ناكۆك بین".
سه‌باره‌ت به‌بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی بۆ رێگریكردن له ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه بۆ هه‌رێم و هه‌ڵوێستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، فازڵ میرانی وتی: "جارێ ناتوانین حكوم له‌سه‌ر محه‌مه‌د شیاع سودانی بده‌ین، ره‌نگه خۆشی دژی بریاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی بێت چونكه ئه‌ویش زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت".
له‌باره‌ی هه‌نگاوی داهاتوی پارتی بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی وتی، "ده‌مانه‌وێت بگه‌ینه به‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوانمان هه‌یه له‌چاو پاراستنی ئه‌زمونی كوردستان و خوێنی شه‌هیده‌كانمان و دید وخواستی میلله‌ته‌كه‌مان بێقیمه‌تن".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ئه‌ركی پارتی له‌م قۆناغه‌دا له‌هه‌مو لایه‌نه‌كانی دیكه زیاتره، هه‌موانیش له‌ده‌ستكه‌وته‌كان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م وڵاته هاوبه‌شین، به‌ڵام بۆ زیانه‌كانیش هه‌مومان ده‌بێت هاوبه‌شبین".
فازڵ میرانی باسی له‌وه‌شكرد، "ئێمه هه‌مومان هه‌وڵده‌ده‌ین كیانێكمان هه‌بێت، ده‌بێت ئه‌م ده‌سته‌كه‌وتانه بۆ دروستكردنی ئه‌و كیانه بپارێزین، ره‌خنه‌شی لێبگرین به‌ڵام نابێت له‌ده‌ستی بده‌ین، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ده‌كرێت كه باسی سه‌ركرده‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین، به‌رنامه و رێبازه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ین".
Your Comment