AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١٠ ١٣:١٩

لە وەڵام بە هەڵوێستەکانی سەرۆکی ئەڵمانیا؛

کەنعانی: سەرۆکی ئەڵمانیا لە لای هەڵەی مێژوو وەستاوە

کەنعانی: سەرۆکی ئەڵمانیا لە لای هەڵەی مێژوو وەستاوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵام بە دووپات کردنەوەی هەڵوێستە دەستێوەردانانەکانی سەرۆکی ئەڵمانیا هەمبەر کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەفەری ئەم دواییەی بۆ ئەڕژەنتین وتی: سەرۆکی ئەڵمانیا لە لای هەڵەی مێژوو وەستاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە وەڵام بە دووپات کردنەوەی هەڵوێستە دەستێوەردانانەکانی سەرۆکی ئەڵمانیا هەمبەر کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەفەری ئەم دواییەی بۆ ئەڕژەنتین ڕایگەیاند: سەرۆکی ئەڵمانیا، لە شوبهاندنێکی ناشیانە و دوژمنانە خارێکی دیکە نیشانی دا کە هێشتا لەلای هەڵەی مێژوو وەستاوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: ئەوەی کە بە ڕاستی باس لە شوبهاندنێکی مێژووییە، سەرهەڵدانی توندڕەوی و سەرەڕۆیی لە ئەڵمانیایە کە ئەنجامەکەی وەکوو شکستەکانی ڕێبەرانی پێشووی لە شەڕی جیهانی دووهەم و ئەم جارە بە پشت بەستن بە ئامێرەکانی مافی مرۆڤ، شتێک جگە لە پەرەسەندنی توندوتیکی و ڕق نییە.

News ID 44939

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha