بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قازی شەهریاری سەرپەرەشتیاری دادسەرای تاوانی جەنایی تاران رایگەیاند کە لە لێکۆڵینەوەی سەرەتاییدا هێرشبەرەکەی سەر باڵوێزخانەی ئازەربایجان لە تاران وتوویەتی: بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە ئەو هێرشەی کردووە.
قازی شەهریاری رایگەیاند: کەسەکە هێرشبەرەکە وتوویەتی: مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ ژنەکەم هاتووەتە باڵوێزخانەی ئازەربایجان لە تاران و چیتر نەهاتووەتەوە بۆ ماڵ. چەندین جار هاتووم و شوێنم گرتووە وڵامیان نەداوەتەوە پێم .
راشیگەیاند ئەو کەسە وتوویە: پێم وابووە کەرژنەکەم لە باڵوێزخانەی ئازەربایجان لە تارانە و نایەوێت چاوی بە من کەوێت و ئەمرۆ بریارم دا بە کڵاشنیکۆفێک کە پێشتر کڕیومە بێم بۆ باڵوێزخانە.
قازی شەهریاری جەختی کرد : ئەنگێزەی هێرشبەرەکە تاکەکەسی و بۆ کێشەی خۆی ئەم کارەی کردووە.
Your Comment