هەوڵی پەرلەمانی ئەورووپا لە دژی سپا دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک نیسبەت بە هەوڵی پەرلەمانی ئەورووپا لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران کاردانەوەی نیشان دا و ئەوەی لە دژی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە بەیاننامەیەکدا هەوڵی پەرلەمانی ئەورووپا لە خستنە لیستی ناوی سپای پاسداران لە ناوی گرووپە تیرۆریستییەکان، بە توندی ئیدانە کرد و نیسبەت بە پێشهاتەکانی هۆشداریی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: پەرلەمانی داماوی ئەورووپا لە پەیڕەوی لە ئەمریکا و ئیسرائیل دوای شکست لە پڕۆژەی نائارامییەکان.لە.ئێران لە هەوڵێکی دوژمنانەدس، یەکێک لە هێزە تواناکانی بەرگری ئێران واتا سپا کە داعشی تێکشکاند، خستە نێو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە .

لە بەیاننامەکەدا هاتووە ئەگەر سپا نەبوایە ئێستا وڵاتانی ئەورووپی لە ژێر ئاڵای داعش بوون و بەرپرسەکانی بووبوونە بەردە.

ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە ئەو بەیاننامە بە ئیدانە کردنی توندی ئەو بڕیارە نالۆژیکە کە دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، جەختی کردووە: ئەو هەوڵە جگە لە دژایەتی لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان، ئاسایش و ئاشتی ناوچەیی و جیهان دەخاتە ژێر کاریگەرییەوە کە پەرلەمانی ئەورووپا ئەبێ وشیاری پاشهاتەکانی ببێت.

لە کۆتایی بەیاننامەکە هاتووە: سپای پاسداران لە پارێزوانی لە ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی ئێران بەرانبەر ئیسرائیل و ئەمریکا ناکشێتەوە، دوژمنان لە داهاتوویەکی نزیکیشدا تێدەگەن کە ئەمجارە تووشی هەڵە هاتوون.

News Code 44809

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha