بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحموود عوسمان لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانیی عێراق (نینا)، وتی: سەرەڕای ئیجابی بوونی سەفەرەکەی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا بەڵام هێشتا هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان هەولێر و بەغدا نەکراوە.
وتیشی: کوردەکان بە پێی سەرژمێری حەشیمەت لە وڵاتی عێراق داوای بەشە بودجەی 14 لەسەدی لە بەغدا دەکەن و هەروەها خوازیاری چارەسەری کێسەی مادەی 140ی یاسای بنەڕەتی عێراق، پەسەند کردنی یاسای نەتو و گاز و دابین کردنی مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەن.
مەحموود عوسمان بە ئاماژە بەوەی کە لە شاندنی کورد بۆ بەغدا هیچ ئەندامێکی یەکێتی نیشتیمانی نەبووە وتی:ئەمە نیشانەی بوونی ناکۆکی ڕاستەقینە و قووڵ لە نێوان یەکێتی و پارتییە .
زیادیشی کرد: ئەگەرچی سودانی خوازیاری چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە بەڵام دۆزینەوەی رێگا چارەی گشتگیر وهەمە لایەنە بۆ ئەم کێسانە دژوارە،
Your Comment