بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عه‌لی عه‌باس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران رایگه‌یاند: به‌منزیكانه گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراقییه‌كان له كه‌مپی هۆڵی سوریاوه به شێوه‌ی قۆناغ به قۆناغ بۆ سه‌نته‌ری چاكسازی ده‌رونی له ناوچه‌ی جدعه ده‌ستپێده‌كات.
وتیشی: گه‌ڕانه‌وه له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رده‌وامە به‌ڵام هه‌نگاوه‌كان له‌سه‌رخۆ ده‌ڕۆن، چونكه منداڵی خێزانه ئاواره‌كان وابه‌سته‌ی قوتابخانه‌كانن، پێمانوایه ئه‌و خێزانه ئاوارانه دوای پشوی ناوه‌ڕاستی ساڵ به ژماره‌یه‌كی زیاتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو کە "هه‌مو هه‌لومه‌رجێكی گونجاو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه ئاواره‌كان به‌تایبه‌تی له قه‌زای شنگال دابینده‌كرێت، جگه له‌وه‌ش به‌رنامه‌یه‌كی دیكه هه‌یه، كه هه‌ندێك له كه‌مپه‌كان تێكه‌ڵ ده‌كرێن بۆ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچونه‌كان و كۆنتڕۆڵكردنی باشیتری دۆخی خێزانه‌كانی ناو ئه‌و كه‌مپانه و باشتر ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه‌كانی ڕۆژانه‌یان".
كه‌مپی هۆل یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كامپه‌كان كه خێزان و ئه‌ندامانی داعشی تێدایه له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا کە زیاتر له 60 هه‌زار هاوڵاتی سوری و هه‌ڵگرانی ره‌گه‌زنامه‌ی جۆراوجۆری وڵاتانی جیانی تێدایه، له‌نێویاندا 30 هه‌زار و 738 كه‌سیان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقین.
Your Comment