بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاری هەرسین ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە بە سەرۆکی یەکێتی دەڵێت: "هەندێک مەسەلە هەن کە ئیشی حکومەتن. لێ گەڕێ با جەنابی جێگری سەرۆکی حکومەت عیلاجیان بکات. چونکە گەر وا نەکەیت، ئەوکات مەوزوع ئەبێتە دەست تێوەردانی حیزب لە حکومەت".
ئاری هەرسین لە درێژەی نامەکەیدا نووسیوێتی "ئێمە خەڵکی ئەسڵی شارە حەیاتەکە ین و هاوردە نەکراوین، بۆیە مەیتەکانیشمان نابرێنەوە هەولێر و دهۆک و ئەبێت هەر لە م شارە ئازیزە بنێژرێین."
ئەو کادیرەی پارتی دەڵێت "ئیسلامی موتەتەڕیفی سەلەفی جیهادی خەریکە لەم مەنتیقە سەوزە پەرەیەکی لۆگاریتمی ئەسەنێت".
ئاری هەسین نووسیوێتی: "ئیسلامی موتەتەڕیفی سەلەفی جیهادی خەریکە لەم مەنتیقە سەوزە پەرەیەکی لۆگاریتمی ئەسەنێت. ڕێز گرتن لە داب و نەریتی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئەرکی هەمومانە، بە ڵام ئەستەمە لە سایەی ئێمە و یەکێتی (بێ گومان لەم دەڤەرە ئێمەی پارتی کەمتر) ڕێگە بدرێت بە بێ حورمەتی کردن بە و ئینسانەی، کە خوای گەورە پاراستنی کەرامەتەکەی مسۆگەر کردوە. هەرچی ڕیشی هەبو مەرج نیە ساڵح بێت و، کوردیش گوتەنی: مەرج نیە ئەوکەسەی سمبێلی سوور بوو، ناوی هەمزاغا بێت".
لە نامەکەدا هەرسین دەڵێت: ناشبێت لات ئاسایی بێت ئێمەی پارتی لە ژێڕچارشێوی ڕەخنەگرتن و ئازادی ڕادەڕبڕین، ئیهانە بکرێین و هێرشمان بکرێتە سەر و بێ دەنگ بین. چونکە نەک بێدەنگ نابین، بەڵکو چاوی ئەو کەسانە دەر ئەهێنین، کە ئەیانەوێت سلێمانی لە پێناو بەرژەوەندی دەستی دەرەکی و مەبەستی تێکدەرانە و شەخسی و حیزبی، بکەنە زۆنی دژی پارتی.
جەختیش دەکات : ئەم خەیاڵە خاوەی دەرکردن و گۆشەگیر کردنی پارتی لە سلێمانی غەیری مومکینە.
Your Comment