مەرجی بەغدا بۆ زیاد کردنی پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى وزارى ئاشكراده‌كات بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ى زیادكردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌بودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراقدا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد کەریم پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد: لیژنەیەکی وزاریی لەجێگری سەرۆکی حکومەت‌و وەزیری پلاندان پێکهێنراوە بۆئەوەی گفتوگۆ لەسەر زیادکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لەبودجەدا بکەن.

بەوتەی پەڕلەمانتارەکەی هاوپەیمانی فەتح، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کورستانەوە چەندین لیژنە دروستکراون بۆئەوەی لەسەر پرسی زیادکردنی پشکی هەرێم لەبودجەدا گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی ناوەندیدا بکەن.

دەشڵێت:"ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان‌و ڕادەستکردنی داهاتەکان بەبەغدا ڕێژەی پشکی هەرێم لەبودجەدا دیاریدەکات".

پێشتریش عەلی تورکی ئەندامی لیژنەی دەستپاکیی لەپه‌رله‌مانى عێراق ڕایگەیاندبوو، هێشتا پشکی هەرێمی کوردستان لەبودجەدا لەسەدا 12یە، ئەو ڕێژەیەش کە بۆ هەرێمی کوردستان دادەنرێت لەڕێگه‌ی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانەوە دیاریدەکرێت.

باسى له‌وه‌شكردبوو، "هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر ئەو ڕێژەیەدا نایەت تاوەکو لەساڵانی داهاتودا سەرژمێریەکی دیكه‌ ئەنجامدەدرێت".

News Code 44605

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha