AP ١٤٠١ بەفرانبار ١٠ ١١:٣٧

کەنعانی:

سەردار سولەیمانی کەسایەتیی نێودەوڵەتی بەرەی بەرخۆدان بوو

سەردار سولەیمانی کەسایەتیی نێودەوڵەتی بەرەی بەرخۆدان بوو

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی لێزانی شەهید سولەیمانی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و توندڕەوی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا وتی: شەهید سولەیمانی کەسایەتیی نێودەوڵەتی بەرخۆدان بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٠ ی بەفرانبار لە کۆبوونەوەی لێزانی شەهید سولەیمانی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و توندڕەوی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا وێڕای سەرەخۆشی بە بۆنەی سێهەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی سەردار سولەیمانی ڕایگەیاند: کەسایەتیی حاج قاسم چەند ڕەهەندی ڕەهەندییە. خاڵی گرینگ کە ڕێبەر وتیان ئەوەیە کە ئەبێ قوتابخانانەی ئەوان لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.

ناوبراو زیادی کرد: یەکێک لە لایەنە گرینگەکانی کەسایەتی حاج قاسم، توانی تایبەتی ئەوان لە بەرهەمهێنانی هێزی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی بۆ جیهانی ئیسلام و بەرەی بەرخۆدان بوو.

کەنبە ئاماژە بە قسەکانی ئایەتوڵا خامنەیی وتی: حاج قاسم کەساییەتییەکی سەروو حزبی و بە واتای ڕاستەقینەی وشە سەربازی گەل بوو. ژیانی حاج قاسم هۆی یەکگرتن و شەهادەتەکەشی کە نمانەی تیرۆریزمی ڕێکخراو بوو،هەمدیسان هۆی یەکگرتن بوو.

News ID 44590

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha