بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی راگەیاندنی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ ئایەتوڵا عەلی سیستانی له ماڵهكهی خۆیدا لە پارێزگای نەجەف پێشوازی لە کریستن ریچارد، راوێژکاری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و بەڕێوەبەری نێردەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش لە عێراق كرد.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئایەتوڵا سیستانی گوێی لە ڕونکردنەوەیەکی کورتی تیمی نەتەوە یەکگرتوەکان گرت و سەبارەت بەو هەنگاوانەی کە تیمی لێکۆڵینەوە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا ناوە لە دوای دامەزراندنییەوە بەپێی بڕیارنامەی ژمارە (2379)ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ساڵی 2017.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، لەو دیدارەدا سیستانی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی عێراقییەکان لە خەباتە گەورەکەیان بۆ ڕزگارکردنی وڵاتەکەیان لە تیرۆریستییەکانی داعش بەبیرهێنایەوە، ستایشی ئەو قوربانییە گەورەیەی کرد و وتی: "ئەگەر ئەم سەرکەوتنە یەکلاکەرەوەیە نەبوایە، ئێستا نەدەکرا بە دوای چهكدارانی داعشدا بگەڕێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێن لەبەرامبەر ئەو تاوانانەی بەرامبەر عێراقییەکان ئەنجامیانداوە".
جەختیشی کردووە لە پێویستی کارکردن بۆ ئازادکردنی ئەو ژنه تورکمان و ئێزیدیانە كردهوه کە تاوهكو ئێستا له دهستی چهكدارانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە سوریا ماون.
Your Comment