AP ١٤٠١ سەرماوەز ٢٠ ٢٣:١٣

ریاز دەستێوەردان دەکات؛

پاگەندەکانی وەزیری دەرەوەی عەرەبستان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران

پاگەندەکانی وەزیری دەرەوەی عەرەبستان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران

وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە لێدوانێکی دەستێوەردانانەدا لەسەر بەرنامەی ناڤۆکی ئێران قسەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، فەیسەڵ بێن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە لێدوانێکدا سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران پاگەندەی کرد: ئەگەر ئێران دەستی بە چەک بگات، وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس بۆ دەستەبەر کردنی ئاسایشی خۆیان هەوڵ دەدەن.

ناوبراو لە درێژەی پاگەندەکانی زیادی کرد: ئەگەر نەگەینە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، دەچینە قۆناغێکی مەترسیدار و پێچراوێکەوە کە ئەبێ لێی دوور بکەوینەوە، ئاڵبەت گەییشتن بە قۆناغی ڕێککەوتن بە واتای ئەوە نییە کە تاران بۆ دەستخستنی چەکی ناڤۆکی هەوڵ نادات.

وەزیری دەرەوەی عەرەبستان هەروەها ئاماژەی دایە سەر پرسی هاوکاری لەگەڵ چین و وتی: گفتوگۆ لەگەڵ چین وەکوو دووهەمین ئابووری گەورەی جیهان بابەتێکی زۆر گرینگە.

فەرحان لە درێژەدا سەبارەت بە قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینیش وتی: عەرەبستان درێژە دەداتە هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینیش.

News ID 44398

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha