AP ١٤٠١ سەرماوەز ٢٠ ١٠:٣٧

مێهر لێکی دایەوە؛

"یەومولنەسر" ڕۆژێک کە داعش و خەلافەتەکەی تێکشکا

"یەومولنەسر" ڕۆژێک کە داعش و خەلافەتەکەی تێکشکا

عێراقییەکان ساڵرۆژی تێکشکانی داعشی لە دیسەمبەری 2017 یان ڕۆژی یەومولنەسر ناودێر کدووە و ئەوە ڕۆژێکە کە داعش و خەلافەتەکی تێکشکا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەیەمی دیسەمبەر وەکوو ڕۆژی سەرکەوتن یان یەومولنەسر لە عێراق ناودێر کراوە. حەیدەر عەبادی وەزیری پێشووتری عێراق لە نۆی دیسەمبەری ساڵی 2017 ئازاد کردنی سەرتاسەری عێراق لە دەستی داعشی ڕاگەیاند و سبەینێی ئەو ڕۆژە واتا دەی دیسەمبەر، پشووی فەرمی و یەومولنسەر ناودێر کراوە.

محەمەد شیاء سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی شەممە دەی دیسەمبەر لە پەیامێکدا بەبۆنەی پێنجەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتن بە سەر داعش دەسخۆشی لە ڕۆڵی مەرجەعیەتی باڵای عێراق لە شکستی تیرۆریستەکان کرد.

ناوبراو لە ئەو پەیامە تویتەریەدا جەختی کرد: ڕۆژی دەی دیسەمبەر بەردەوام نمانەیەکی تایبەت بۆ بیرهێنانەوەی دلێری و گیانفیدایی عێراقییەکان دەمێنێتەوە. ئێمە لە مەرجەعیەتی باڵا و زانایانەی عێراق کە بە فەتوای خۆی عێراقییەکانی ڕەوانەی مەیدانی جەنگ کرد، دەسخۆشی دەکەین.

ساڵڕۆژی سەرکەوتن بە سەر داعش، هەروەها وەکوو هاندەرێک بۆ ئاوەودان کردنەوەی عێراق و خزمەتگوزاری بە خەڵکی ئەو وڵاتە دەمێنێتەوە.

سەید عەمار حەکیمیش لە پەیامێکدا بە بۆنەی ئەو ڕۆژەوە، نوسی: ئەمڕۆ ڕۆژێمی گرینگ و بەرچاو لە مێژووی گەلی عێراقە کە دەبێتە سەربڵندی گەلی عێراق.

هەروەها وتیشی کە پاراستنی ئەو سەرکەوتنە لە بەدی هێنانی گرینگایەتیی کەمتر نییە و شادی ئەو سەرکەوتنە کاتێک تەواو دەبێت کە پاشماوەی ئاوارەکان بگەڕێنەوە ماڵەکانیان و تیرۆریستەکان و شانە نوستووەکانیان لەناو بچن.

کۆتایی مۆتەکای داعش

هێزە عێراقییەکان ساڵی 1396 بە ئازاد کردنی شاری ڕاوە دوایین ناوەندی داعش لە ڕۆژاوای ئەو وڵاتە کۆتاییان هێنا بە داگیر کردنی تەکفیرییەکان تا دۆسیەی داعش لە ئەو وڵاتە لە باری سەربازییەوە ببەسترێت.

ڕۆڵی فتوای مەرجەعیەت لە تێکشکاندنی داعش

ڕاستی ئەوەیە کە فتوای جەهادی کەفایی ئایەتوڵڵا سیستانی لە کاتێکی هەستیاری مێژووی عێراق بووە هۆی ئەوەی کە ئەو وڵاتە جارێکی دیکە ئاسایش بە خۆیەوە ببینێت. لە سێبەری ئەو فتوا مێهژووییە بوو کە دەیان هەزار کەس لە گەنجانی عێراق بۆ بەرگری لە خداکی خۆیان بەرانبەر دیاردەی تیرۆریزم، بە شێوەی خۆبەخشانە چوونە بەرەکانی شەڕ و گەورەترین سەرکەوتنیان بە نوێنەرایەتی لە وڵاتانی دیکەوە هێنایە دی.

دوای ئەو فتوا مێژووییە بوو کە گرووپێک لە ژێر ناوی حەشدی شەعبی بریتی لە خۆبەخشانی خەڵکی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم پێک هات و دوای ئەوە گورز سەخت و کوشندە لە تەکفیرییەکان درا.

ئەو ناوچانەی کە ئێستا داعشی تێدا ماوە کامانەن؟

1.ئەنبار لە واید حوران تا بیابانی ئەلڕوتەبە.

2. کێوەکانی حەمرین تا ناوچەی حەویجە و باشووری کەرکوو.

3. زینجرە کێوەکان قراجوغ هەڵکەوتوو لە مەخموور لە ڕۆژهەڵاتی نەینەوا

ستراتیژی سەربازی نوێی داعش

مەترسی داعس لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بە گشتی و عێراق و سووریا بەتایبەتی هست پێدەکرێت. بەتایبەتی ئەوەی کە داعشییەکان وردەوردە لە ستراتیژی ئۆپراسیۆنی تاکەیی دوور دەبنەوە و بەدوای پێکهێنانی شانەی ڕێکخراو بۆ جێبەجێ کردنی هێرشی تیرۆریستی خۆیانن. شێوەی ئۆپراسیۆنەکانی ئەو گرووپە تەکفیرییە لە یەک ساڵی ڕابردوودا نیشانی دەدات کە تیرۆریستەکانی داعش بۆ یەکپارچە کردنەوەی ئۆپراسیۆنەکانی خۆیان هەوڵ دەدەن.

News ID 44392

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha