AP ١٤٠١ سەرماوەز ١٨ ١٠:٠٨

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا رایگەیاند:

ئەمریکا 26 کۆمپانیا و 5 کەسی بە بیانووی پێوەندی لەگەڵ ئێران گەمارۆ دا

ئەمریکا 26 کۆمپانیا و 5 کەسی بە بیانووی پێوەندی لەگەڵ ئێران گەمارۆ دا

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە دەرکردنی گەمارۆ لە دژی 31 کەس و ناوەند بە بیانووی پێوەندی لەگەڵ ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە دەرکردنی گەمارۆ لە دژی چەند کەس و کۆمپانیای نوێ بە بیانووی پێوەندی لەگەڵ ئێران هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا 26 کۆمپانیا و 5 کەسی بە بیانووی پێوەندی لەگەڵ ئێران گەمارۆ دا.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا پاگەندەی کرد گرووپێک کە بە دەور دانەوەی گەمارۆ نەوتییەکان لە سەر ئێران ملیۆنان دۆلاری بۆ هێزی قودسی سپای پاسداران بەرهەم دەهێنا، خستووەتە لیستی گەمارۆکانی خۆیەوە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا هەروەها پاگەندەی کرد کە ئەو گرووپە لەلایەن بازرگانێکی تورکیاییەوە بە ناوی سیتکی ئایان چالاکی دەکرد.

News ID 44373

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha