بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بیل برێنز سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا سیا لە پەیوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ هاکان فیدان سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا هۆشداریی دا کە هێرشی تۆپخانەیی و ئاسمانی تورکیا لە باکووری سووریا، هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە هەرەشەیان لەسەر بێت.
پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان سەرکردەکانی هەواڵگری ئەمریکا و تورکیا دوای ئەوە بووە کە تورکیا هێرشی کردە سەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا و ناوچەیەکی نزیک بە شوێنی جێگیر بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە حەسەکەی کردە ئامانج.
Your Comment