AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢٥ ٢١:٣٣

فیدان و عێراقچی باسی دانوستانی ئێران و ئەمریکایان کرد

فیدان و عێراقچی باسی دانوستانی ئێران و ئەمریکایان کرد

وەزیرانی دەرەوەی ئێران  و تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلە فۆنیدا له سەر دانوستانه ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتۆن قسەیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی ئانادۆڵو، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی دووشەممە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران قسەی کردووە.

بەپێی سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی نێوان واشنتۆن و تاران لە عومان کراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەکی زیاتر لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە لەو بارەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە

News ID 54630

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha