بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، دەوڵەتی بەریتانیا ئەوڕۆ دووشەممە گەمارۆگەلێکی لە دژی ڕێکخراو و تاکێکی ئەو وڵاتە بە پاگەندەی پەیوەندی لەگەڵ ئێران و هاوبەشی لە چالاکییە پاڵپشتکراوەکانی تاران، سەپاند.
تۆڕی فاکسترۆت (Foxtrot) و کەسێک بە ناوی "ڕاوا مەجید" ئەو ڕێکخراو و تاکەن کە بە بیانووی "یارمەتی یان ئاسانکاریی چالاکیگەلێک کە دەگاتە ئەنجامی جەنایەتی ڕێکخراوەیی لە بەریتانیا یان وڵاتانی تر" خراونەتە لیستی گەمارۆکانی لەندەنەوە و بڕیارە هەموو داراییەکانیان بلووکە بکرێت.
Your Comment