بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا کاردانەوەی بە سڕینەوەی کەناڵێکی ئێرانی لە مانگیلەی یووتێلسەت نیشان دا.
کەنعانی لەو تویتەیدا نووسی: بەم کارە دژی پرێس تیڤی ڕواڵەتی درۆینەی ئازادی رادەربڕین و بڵاوبوونەوەی ئازادانەی زانیاری ئاشکراتر دەکات.
ئەوەشی نووسی: لە حاڵێکدا کە ئەورووپا میوانداری کەناڵی جۆراوجۆری پەرەدەر بە توندوتیژی و تیرۆریزم دژی ئێر انە، بەڵام مانگیلەی یوتتل سەت، کەناڵی پرێس تیڤی بە هۆی گەمارۆکانی یەکێتی ئەورووپا سڕیوەتەوە!
Your Comment