AP ١٤٠١ سەرماوەز ١٦ ١٥:٣٣

لە دیدار لە گەڵ نوێنەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان؛

جەختی ئایەتوڵا سیستانی لە سەر پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ی هه‌مو پێكهاته‌كان له‌ عێراق

جەختی ئایەتوڵا سیستانی لە سەر پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ی هه‌مو پێكهاته‌كان له‌ عێراق

جینین بلاسخارت نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدارێك له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌ عێراق به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ نه‌جه‌ف.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جینین بلاسخارت له‌دوای دیداره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ ئایەتوڵا عه‌لی سیستانی، له‌لێدوانێكدا بۆ میدیاكان رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ سیستانی باسمان له‌ گرنگی حیكمه‌تی مه‌رجه‌عی باڵا و پاڵپشتیكردنی نه‌ته‌وه‌كان بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ كرد".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد کە "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌باره‌ی بابه‌تی سیاسیه‌وه‌ نه‌كرا، له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌هایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بو".

باسی له‌وه‌شكرد کە "سیستانی پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ی هه‌مو پێكهاته‌كان له‌ عێراق دوپاتده‌كاته‌وه‌".

هاوكات، میگێل ئه‌نخێل مۆراتینۆس نوێنه‌ری باڵای هاوپه‌یمانی شارستانیه‌ته‌كان كە یاوەری بلاسخارت بو رایگه‌یاند: سڵاوی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و پاپا فڕانسیسمان گه‌یانده‌ ئایەتوڵا عه‌لی سیستانی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان پشتگیری له‌ ئاشته‌وایی نیشتمانی و پاراستنی شارستانیه‌ته‌كانی عێراق ده‌كات".

News ID 44359

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha