AP ١٤٠١ سەرماوەز ١٦ ١٣:١١

ڕاوێژکاری باڵای زلنسکی:

ئێران مووشەکی بالستیکی نەداوەتە ڕووسیا

ئێران مووشەکی بالستیکی نەداوەتە ڕووسیا

ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک کۆماری ئۆکراین،سەرەڕای تۆمەتدانە توندەکانی کیێف لە دژی ئێران، وتی کە تاران تا ئێستا مووشەکی بالستیکی نەداوەتە ڕووسیا و ئاوەها هەوڵێک لە داهاتووشدا ئەگەری نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گاردیەن، سەرەڕای تۆمەدانە بێ بنەماکان لە لایەن ڕۆژاواوە لە تاران سەبارەت بە دابین و ناردنی چەک بۆ مسکۆ، میخائیل پودولیاک، ڕاوێژکاری باڵای ڤلۆدیمیر زلنسکی، سەرۆک کۆماری ئۆکراین دانی پێدانا کە ئێران مووشەکی بالستیکی نەداوەتە ڕووسیا و بە ئەگەری زۆریشەوە نایدات.

پودلیاک سەرەڕای ئەوە، بە دووپات کردنەوەی پاگەندە بێ بنەماکان بۆ دابین کردنی درۆنی ڕووسیا لەلایەن ئێرانەوە بە مەبەستی کەڵکوەرگرتن لە جەنگی ئۆکراینا، پاگەندەی کرد کە هێزەکانی ڕووسیا یەکەم وەجبەی درۆنی ئێرانیی بەکار هێناوە و تەواوی کردووە و لە ناوەندە سەربازییەکانیان تەنیا مووشەکی کرووزی چێ کراوی خۆیانیان هەیە کە ئویش بۆ دوو یان سێ ڕۆژی هێرشی بەربڵاو بۆ سەر ئۆکراینایە.

پودولیاک جارێکی دیکە بە دووپات کردنەوەی پاگەندەکان سەبارەت بە پێشنیاری ڕووسیا بە ئێران بۆ کڕینی مووشەک، گوشاری توندی دیپلۆماتیک لە سەر تارانی هۆکاری یەکلایی نەبوونەوەی ئەو ڕێککەوتنە وەسف کرد و پاگەندەی کرد کە ئەو ڕێککەوتنە هێشتا نەکراوە و پەسەند نەبووە.

News ID 44356

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha