AP ١٤٠١ سەرماوەز ١٤ ٢١:٤١

مامۆستایانی وانەبێژ هاتنە دەنگ؛

بایکۆت و خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە دهۆک و هەولێر

بایکۆت و خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە دهۆک و هەولێر

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە دهۆك ڕایگەیاند، "لەگەڵ سەرجەم نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە زاخۆوە تاوەکو خانەقین لە راوێژداین بایکۆتی سەرتاسەری و خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەستپێبکەین".

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپرێس، عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە دهۆک رایگەیاند: "حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2014ەوە دامەزراندنی تەنیا لە کەرتی پەروەردە راگرتووە، لەکاتێکدا ساڵانە مامۆستایانی دامەزراو خانەنشین دەبن یان داوای مۆڵەت دەکەن و بۆ دەرەوەی وڵات دەڕۆن یان گیان لەدەستدەدەن، لەگەڵ ئەوەشدا ساڵ لەدوای ساڵ ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان روو لە زیادبوون دەکات".

بە وتەی نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی دهۆک، مامۆستا هەیە 14 ساڵە وانەبێژە و دەپرسێت: "بۆچی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شایستەی ئەوەی نازانێت بیکات بە هەمیشەیی؟" دەشڵێت: "تائێستا شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ لە خەزێنە و بانکەکان وەکو خەرجی هەژمار دەکرێت، تەنانەت مووچەکەشمان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە پێنادەن".

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە دهۆک جەخت لەوەشدەکاتەوە، "لەگەڵ سەرجەم نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە زاخۆوە تاوەکو خانەقین لە راوێژداین بایکۆتی سەرتاسەری و خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەستپێبکەین".

News ID 44344

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha