بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی هێزه‌چه‌كداره‌كانى عێراق ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانیان له ناوچه سنوورییه‌كانى هه‌رێم بڵاوه‌پێده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى كۆتایی هێنان به‌و شەڕەی له‌نێوان عێراق و ئێران له‌لایه‌ك و عێراق و توركیا له‌لایه‌كى تر هه‌یه.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، بونى ئه‌م هێزانه له‌ناوچه سنوورییه‌كان ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى خاكى عێراق وه‌ك مه‌ترسى بۆسه‌ر ئه‌و وڵاتانه به‌كارنه‌یه‌ت ئه‌وانیش هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان ڕاده‌گرن.
ناوبراوباسى له‌وه‌شكردوه، جێگیركردنى هێز له‌ته‌واوى ناوچه سنوریه‌كان فه‌رمانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌و هێزى پێویست و چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى پێویست له‌وناوچانه جێگیرده‌كرێن.
له‌ماوه‌ى ڕابردوو دووجار سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غداى كرد‌و ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى دیدارى سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بوونى هێزى عێراقى بوو له سنوره‌كانى هه‌رێم.
بۆچوونی ئێوە