یانەی تۆپی پێ ژنانی کوردستان بەرانبەر ڕکابەرەکەی سەرکەوتنی بەدەست هێنا

یانەی زارع باتری سنە لە ڕەوتی هەفتەی شەشەمی کێبڕکێیەکانی خولی نایابی تۆپی پێ خانمان توانی لە میوانی خۆی، "کیان" ی نەیشابوور بیباتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەفتەی شەشەمی خولی نایابی خانمانی ئێران دوانیوەڕۆی دوێنێ لە یاریگەی مەلک نیای سنە شوێنگیری کرا.

لە ئەو کێبڕکێیە یانەی زارع باتری سنە توانی بە ئەنجامی دوو بە یەک بە سەر میوانی خۆی واتا کیانی نەیشابوور سەربکەوێت.

ئەو یانەیە ئێستا بە پێنج خاڵەوە لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی 10 یانەیی کێبڕکێیەکانی خولی نایابی خانمانی ئێرانە.

زارع باتری هەفتەی داهاتوو دەچێتە کێبڕکێی بادرودی تاران، دوا یانەی ڕیزبەندی ئەو کێبڕکێیانە.

News Code 44324

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha