گەڵاڵەی ڕووسیا بۆ ڕێگری لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا

ڕووسیا تێدەکۆشێت بۆ ڕێگری لە هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا، هێزە کوردییەکان و دەوڵەتی سووریا بۆ چوونە دەرەوە لە شاری تل ڕەفعەت ڕاز بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تورکیا هێشتا لەسەر ئەنجامی ئۆپراسیۆنی زەوینی لە دژی کوردەکانی سووریا جەخت دەکات. ئەمریکا وەکوو هاوپەیمانی سەرەکی هێزە کوردیەکان تا ئێستا جگە لە هۆشداریی لە ئاستی قسە کردن هەوڵێکی تایبەتی بۆ ڕێگری لە هێرشی تورکیا ئەنجام نەداوە.

بەڵام لە ڕۆژانی ڕابردوودا، فەرماندەی هێزەکانی ڕووسیا لە سووریا وێڕای دیدار لەگەڵ مەزڵۆم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بۆ ڕێگری لە هێرشی تورکیا، هەم لەگەڵ کوردەکان و هەم لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا گفتوگۆی کردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدل ئیست ئای و چەند هەواڵدەری دیکە، ڕووسیا پێشنیاری کردووەتە تورکیا لە بەرانبەر چوونە دەرەوەی هێزە کوردییەکان و هێزەکانی حکومەتی سووریا لە شاری تل ڕەفعەت، خۆی لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی زەوینی ببوێرێت.

بەڵام تورکیا جەخت دەکات کە هێزە کوردییەکان ئەبێ لە شارەکانی کۆبانێ، منبەج و تل ڕەفعەت بچنە دەرەوە. ئەگینا تورکیا ئامادەی هێرش بۆ سەر کوردەکانی سووریایە.

بڕیارە لە ئەگەری قبووڵ کردنی پێشنیارەکەی ڕووسیا لەلایەن تورکیاوە و چوونە دەرەوەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و دەوڵەتی سووریا، لە تل ڕەفعەت، تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە ئەو شارە جێگیر ببن.

News Code 44297

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha