AP ١٤٠١ سەرماوەز ١ ١٤:٣٦

ئێران بە فەرمی ڕایگەیاند:

پیتاندنی ئۆرانیۆمی 60 لە سەد لە سایتی ئەتۆمی فێردۆ دەستیپێکرد

پیتاندنی ئۆرانیۆمی 60 لە سەد لە سایتی ئەتۆمی فێردۆ دەستیپێکرد

لە وڵامدانەوە بە هەنگاوی دژبەرانەی شۆرای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی 60 لە سەدی دەستپێکرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی

شۆرای حوکام بریارنامەیەکی دژی ئێران پەسەند کرد تاران بریاری دا بە وڵامدانەوەی تەکنیکی ئەم هەنگاوە لە سایتی ئەتۆمی فێردۆ و نەتەنز.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە ئێران پیتاندنی ئۆ انیۆمی 60 لە سەدی لە مەکۆیئەتۆمی شەهید ئەحمەدی رۆشن (نەتەنز) و دوکتۆر مەسعود عەلیموحەممەدی (فێردۆ) دەستپێکردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی مێهر، ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران لە ڕۆژانی رابردوودا دوو تاڤگەی IR۲m و IR4 لە نەتەنز خستەگەڕ و کاری گازدان بە دوو تاڤگەی دیکەش لە بەرنامەی کاردایە.

هەروەها ڕەوتی بەرهەم هێنانی ئۆرانیۆمی 60 لەسەد لە سایتی ئەتۆمی فێردۆ بە دەزگای IR۶ دەستیپێکردووە و بەم کارە دەفرایەتی پیتاندنی ئەم سایتە 10 هێندە دەبێتەوە.

News ID 44217

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha