AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ٣٠ ٠٧:٥٩

بڕیارگەی حەمزەی سەیدوشوهەدا:

تۆکمە کردنەوەی هێزەکانی سپا لە باکووری ڕۆژاوای ئێران

تۆکمە کردنەوەی هێزەکانی سپا لە باکووری ڕۆژاوای ئێران

بڕیارگەی حەمزە سەیدوشوهەدای هێزی وشکایی سپا لە ڕاگەیێندراوێکدا لە تۆکمە کردنەوەی هێزەکانی ئەو بڕیارگەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی "تیرۆریستەکان" لە باکووری ڕۆژاوای ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزی وشکایی سپای پاسداران ئەو ڕاگەیێندراوەی دوابەدوای جوولەی گرووپە دژە شۆڕشەکانی جودایی خواز لە ناوچەی باکووری ڕۆژاوای ئێران دەرکرد.

لە ئەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: دوابەدوای جووڵەی گرووپە دژبەرە جودایی خوازەکان لە باکووری ڕۆژاوای ئێران و دروست کردنی ئاژاوە لەهەندێک ناوچە، بڕیارگەی حەمزە سەیدوشوهەدای هێزی وشکایی بە تۆکمە کردنەوەی هێزەکانی خۆی لە ئەو ناوچە جوگرافیاییە و بەکارهێنانی خەڵکی خۆجەیی هەوڵ بۆ بەرەنگار بوونەوەی یەکلایی لەگەڵ هۆکارەکانی نائارامی لە ناوچەکە دەدات.

لە درێژەدا هاتووە وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە ئاسایشی خەڵک و ناوچەکە هێڵی سووری خۆمان دەزانین، هۆشداریی دەدەین کە لە ئەگەری درێژەی نائارامییەکان، هێزەکانی بڕیارگەی حەمزە و دیکەی هێزەکان، بەرەوڕوو بوونەوەی یەکلاییمان لەگەڵیان دەبێت.

News ID 44199

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha